بەناوی خودای میهرەبان
بسمه تعالى
بەناوی خودای میهرەبان
ووتارەکانی ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز چوارشەممە(۱۰ذوالحجە ساڵی ۱٤۳۹) لەکۆبوونەوەی موسوڵماناندا بۆ نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز بەڕێز سەماحەتی مەرجیع یەعقوبی لە نەجەفی پیرۆز لە نوسینگەکەی خۆیدا دوو ووتارەکەی جەژن و نوێژی جەژنی بۆ موسوڵمانان خوێند.
لە ووتاری یەکەمدا ئایەتی پیرۆزی (وَكَانَ الإِنسَانُ عَجُولاً)(الإسراء:11)ی لێکدایەوە لە بابەتی پەلەکردن و زوو پەشیمانبوونەوەی مرۆڤەکان دا، وە لە ووتاری دووهەمیاندا چەند وانەیەکی لە سەحیفەی سجادیەدا لێکدایەوە
لە ووتاری دووهەمدا سەماحەتی جەنابی مەرجیع چەندین تایبەتمەندی ئادەمیزادی خستەڕوو وەکو حەزو ئارەزووەکان و غەریزە ئینسانیەکان کە لە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئانی پیرۆزەوە ڕوونیکردنەوە ، وەکو پەلەکردن و تەماعکاری {إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا} [المعارج : 19]، هەروەها وەکو نەزانین و گومڕابوون (وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا ) (الأحزاب / 72)
هەروەها چەندین تایبەتمەندی تر لەڕاستیدا مەبەستی بەڕێزیان ئەو زاتەی مرۆڤ نیە کە خوای گەورە دروستی کردوە و ڕێزی لێناوە و ئەو فیترەتەی کە لە بونیدا هەیە. هەروەکو لەقورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێ کراوەو دەفەرمێت : (في أحسن تقويم) (التين/4)
لەڕاستیدا مەبەستی بەڕێزیان کردارەکانی مرۆڤە کاتێک پارێزگاری فیترەتی خۆی ناکات ،وە پایەبەندی فەرمانەکانی خوای گەورە نابێت،بەڵکو شوێن هەواو ئارەزوی خوی وە سەرگەردان دەبێت بە خۆشیە کاتیەکانی دنیا و شەیتان دنیای لەبەرچاو جوان کردوون و ئەوانیش شوێنی کەوتون .
بەڕێزیان لە ووتاری یەکەمدا ئاماژەی بە تایبەتمەندیەکی مرۆڤەکان کرد کە ئەویش پەلەکردنە لەبڕیارەکانیدا ، لەکاتێکدا دەیەوێت بڕیارێکبدات بەپەلە هەڵوێست وەردەگرێت و هەموو کارەکانی خۆی خراپ دەکات و خۆی دەخاتە زەرەرێکی گەورەوە . هەروەکو خوای گەورە دەفەرمێت : {خُلِقَ الْإِنْسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ} [الأنبياء : 37]
ئادەمیزادەکان لە پەلەدروستکراون ئایتەکانی خۆمتان نیشان دەدەم ئێوەپەلەکار مەبن . جەنابیان لەدرێژەی باسەکەیدا لەڕونکردنەوەی مانای پەلەکردندا زیاتر ڕوونی کردەوە و ووتی :
دەبێت ئادەمیزاد لە ئەنجامدانی کارەکانیدا سەبر و خۆڕاگری هەبێت لە پێناو بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامدا لە کارەکانیدا ،بۆئەوەی کۆتایی کارەکانی ڕێکوپێک و بەکڵک بێت ، لەپێغەمبەری خوداوە
(صلى الله عليه واله وسلم) دەگێڕنەوە : {إنما أهلك الناس العجلة ولو أن الناس تثبتوا لم يهلك أحد}
بەڕاستی خەڵک لە ئەنجامدانی کارەکانیاندا بە پەلەکردن خۆیان توشی زەحمەت و لەناوچون دەکەن، ئەگەر لەکارەکانیاندا پەلەنەکەن ئەوا هیچ کەس توشی ئازارو ئەزیەت ، لەناوچون نابێت.
هەروەها بەڕێزیان چەند نمونەیەکی لەسەر پەلەکردنی مرۆڤەکان لەکارەکانیاندا هێنایەوە و باسی لێوەکردن چونکە پەلەکردن کارێکی باش نییە وەهەرکەس پەلەبکات دەکەوێتەهەڵەوە وەکو : ئەوکەسانەی دەیانەوێت ماڵ و سامانیان زۆر بکەن ڕێگەی ناپاکی و دزی و ماڵێ خەڵک خواردن دەگرنەبەر ،کەئەوە ڕێگەی دروستی دەوڵەمەند بوون نییە . هەروەها ئەوگەنجانی کە پەلەدەکەن لە دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستیدا لەدەرەوەی شەرعی پیرۆزی ئیسلامدا، ئەوکاتە خانمەکان دەکەونە تەڵەی ناپیاوەکانەوە و ناپاکیان لەگەڵ دەکرێت و لەکۆتایدا بەجێ دەهێڵرێن و لە کۆمەڵگەکەی خۆیدا دوچاری عەیبە دەبێت ، یان هەندێک کارمەند هەڵدەسن بە کارتێکدان لە کاری خەڵکدا و ئەوەندە ئەوخەڵکە دەهێنن و دەبەن تا کارێکی لە فەرمانگەکەدا بۆ ئەنجام دەدەن ،تاوای لێدەکەن هاوڵاتی بێزاردەکەن و ناچاری دەکەن پەنا بۆ بەرتیل بەرێت ،کارمەندە نەفس نزمەکان نایەن کاری هاوڵاتیان بەشێوەی یاسایی بۆ خەڵک بەئاسانی ئەنجام بدەن .بۆئەوەی نەخۆیان بکەونە ناو حەرام و نە هاووڵاتی . لە پێناو چەندکاتێکی کەمدا و عەجەلەکردن لەئەنجامدانی کارێکدا .
خطبه الثانیه :
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
بەڵام لەووتاری دووهەمدا سەماحەتی مەرجیع محمد یەعقوبی حەدیسێکی لە ئیمامی زەینولعابدینەوە سڵاوی خودای لێبێت گێڕایەوە و باسەکەی خۆیی پێ دەوڵەمەند کرد ، ئەم حەدیسە و چەند حەدیسێکی تری لەژێر ڕۆشنایی ئەم حەدیسەدا لێک دایەوەو ڕونی کردەوە. ئیمامی زەینولعابدین سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : اللهم ارزقني التجافي عن دار الغرور والانابة الى دار الخلود والاستعداد للموت قبل حلول الموت )
پەروەردگاری من ڕۆزیەکم پێبدە کە لەدڵبەستن بەدونیا دورمبخاتەوە، وبگەڕێمەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ماڵی هەمیشەییم. وەخۆم ئامادەبکەم بۆمردن پێش ئەوەی مردن یەخەممپێ بگرێت.
هەروەکو ووتمان بەڕێزیان چەندین حەدیسیان باس کرد لە باسی خۆئامادەکردندا بۆ مردن. هەروەکو لە سەروەری موسوڵمانەوە سڵاوی خودای لێبێت دەگێڕێتەوە :
ان العاقل ينبغي ان يحذر من الموت في هذه الدار ويحسن له التأهب قبل ان يصل الى دار يتمنى فيها الموت فلا يجده) .
بێگومان ژیر کەسێکە خۆی ئامادەبکات بۆ مردن پێش ئەوەی بگاتە دونیایەک کە ئارەزووی مردن بکات و لەودنیایەدا مردن نییە.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی کرد بۆ ئەوئایەتانەی کەباسی خۆئامادەکردن بۆ مردن دەکات لەڕۆشنایی ئیمانەوە کەسانێک خۆیان بۆ مردن ئامادەدەکەن نیشانەی ڕاستی ئیمان و باوەڕیان دەردەخات و دەبێتە خۆشەویستنی خودای گەورە .هەروەکو دەفەرمێت : قُلْ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ هَادُوا إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَاءُ لِلَّهِ مِن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ) (الجمعة-6)بڵێ بەوکەسانەی هیدایەتیان وەرگرتوە ئارەزوی مردن بکەن جیاواز لەخەڵک ئەگەر ئەوان ڕاست دەڵێن.
لەدرێژەی ڕونکردنەوەکەیداسەماحەتی شێخی یەعقوبی ئەوڕیوایەتانەی ڕوونکردەوە کەباسی خۆئامادەکردن بۆ مردن ڕووندەکەنەوە، کەهەندێک لەکتێبەکانی ئەخلاق لەڕیوایەتەجیاوازەکاندا ڕوونیانکردۆتەوە کەچۆن ئادەمیزاد لەوچەند مەرحەلەی ژیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەروەکو لەسەفەری کۆتایدا ڕاکردن لە مردن بۆ هیچ کەس نییە. هەروەکو دەگێڕنەوە [پیاوێک هات بۆلای پێغەمبەری خوا( صلی الله علیه واله وسلم ) ووتی: ئارەزووی مردن دەکەم .....] [1] هەربەوشێوەیە لەدوای دوو ووتارەکەیانەوە پێشوازی کرد لەوموسوڵمانانەی ئامادەی ئەوڕێوڕەسمەبووبوون، و جەژنی لێ موبارەک کردن
ئەگەر کەسێک بیەوێت ووتارەکانی سەماحەتیان ببینێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە.
https://youtu.be/Rks5Uzo5OCE