بەڕێز مەرجیع شێخی یەعقوبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژهەڵات ناسی فەرەنسی دا باسی ئیسلامیان کرد کەبناغەدانەری مەدەنیەتەلە ووڵاتەعەرەبیەکاندا وە پێشڕەوی شارستانیەتی مرۆڤایەتیە لەسەرەتای هاتنیەوە.

| |عدد القراءات : 478
  • Post on Facebook
  • Share on WhatsApp
  • Share on Telegram
  • Twitter
  • Tumblr
  • Share on Pinterest
  • Share on Instagram
  • pdf
  • نسخة للطباعة
  • save

بەڕێز مەرجیع شێخی یەعقوبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژهەڵات ناسی فەرەنسی دا باسی ئیسلامیان کرد کەبناغەدانەری مەدەنیەتەلە ووڵاتەعەرەبیەکاندا وە پێشڕەوی شارستانیەتی مرۆڤایەتیە لەسەرەتای هاتنیەوە.

 

 

چوارشەممە شەعبانی پیرۆز 1439

ڕێکەوتی 18/4/2018

سەماحەتی مەرجیعی بەڕێز شێخ محەمەدی یەعقوبی پێشوازیان کردلە ڕۆژهەڵات ناس و لێکۆڵەرەوە و پسپۆڕی  گروپە ئیسلامیەکان بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی [جیل کیبیل ] لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەولێکدانەوەی سیاسی لەپاریس لەگەڵ وەفدە هاوڕێکەی بەڕێزیان .لەنوسینگەکەی خۆی لەشاری نەجەفی پیرۆز .

میوانەکەی بەڕێز سەماحەتی شێخی یەعقوبی

پێداگری لەسەرئەوەکردبوو کەدەبێت چاوپێکەوتنی یەکەمی چاوپێکەوتنی جەنابی مەرجیع شێخی یەعقوبی بێت لەهاتنەکەیدا بۆ نەجەفی پیرۆز وە لەباسەکانیدا ڕاوبۆچوونی بەڕێزیان وەربگرێت لەسەر داهاتوی ناوچەکە بەگشتی و ئەوهێرشەگەورەیەی تەکفیر و لادان لەناوچەکەدا ئیسلامی کردوە بەقەڵغان بۆخۆی و کارەقێزەونەکانی ،هەروەها میوانەبەڕێزەکەیان زۆری پێ خۆشبوو ڕاووبۆچونی بەڕێزیان بزانێت بەتایبەتی لەبارەی ئەوهەڕەشانەی کە هەڕەشەلەپێکهێنانی حکومەتی عێراقی دەکات.

لەوڕونکردنەوانەی بەڕێز شێخی یەعقوبی لە سەر ڕۆشنایی پرسیارەکانی  بەڕێز جیـــــــــــل ڕونی کردەوە  ئاینی ئەهل بەیت لەسەر بنمای ڕێز لە مرۆڤ و تەنانەت جگە لەمرۆڤیش لە هەموو دروستکراوەکان دامەزراوە. وە ڕونی کردەوەکەلە حەدیسی قوسیدا خوای گەورەدەفەرمێت  : (الخلق عيالي وأحبهم الي أشفقهم على عيالي)

دروستکراوەکانم وەکو مناڵی خۆمن خۆشەویسترینیان ئەوەیانەکە لەگەڵ مناڵەکانی ترمدا زۆر بەڕەحم بێت .

کەواتە ووشەی خلق هەموو دروستکراوەکان دەگرێتەوە تایبەت نییە تەنها بە مرۆڤەکانەوە، هەروەکو لەحەدیسێکی تری قودسیدا دەفەرمێت :

(المؤمن اشد حرمة من الكعبة).ڕێزوحورمەتی ئیماندارێک بەلای منەوە لەکەعبە پیرۆزترە . کەواتە ئیسلام بەپێی لێکدانەوەکانی قوتابخانەی ئەهل بەیت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن وەبڵاوکردنەوەی ڕۆشنفکری عەدالەت و بەخشین و ژیانی ئارام دامەزراوە ، بەڵکو لەوەش زیاتر پێکەوەژیان بەخۆشەویستی و لێبوردنەوەیە لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا ، هەروەکو لەحەدیسێکی ئیمامی سادقدا سڵاوی خودای لێبێت دەڵێت : وهل الدين الا الحب)   . ئاین دین شتێکی ترە بێجگەلە خۆشەویستی ؟؟؟

 

 

هەروەها جەنابی مەرجیع تیشکی خستەسەرئەوڕاستیەی کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دینەکانی تر باوەڕی بە لێکتێگەیشتنە ولەسەربنەمای گفتوگۆ هەوڵی لێک نزیکبونەوە دەدات لەهەموو ئەوانەی  پێچەوانەی بنەماکانی بیر دەکەنەوە.

وەئاماژەی کرد بە هەوڵەکانی پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه و اله) وئیمامەکانی ئەهل بەیت سڵاوی خودایان لێ بێت ، هەروەکو لە هەوڵەکانی میری باوەڕداران عەلی سڵاوی خودای لێبێت دەردەکەوێت لە ماوەی ساڵێکی تەواودا لەگەڵ معاویە  خۆی ڕادەگرێت و هەوڵدەدات لەڕێگەی  گفتوگۆوە کێشەکانی چارەسەر بکات ، ئەوە لەکاتێکدا بوو ئیمام  عەلی سڵاوی خودای لێبێت خەلیفەی شەرعی و هەڵبژێراوی هەموو کۆمەڵگەی موسوڵمانان بووە،بەڵام هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆئەوەی لەناو موسوڵماناندا خوێن نەڕژێت و کێشەکانی معاوەی کوڕی ئەبو سوفیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارە سەربکات.

هەروەها  کاتێک خەوارج دەستیان بە سەرکەشی کرد  حەزی لە خوێن ڕشتن نەبوو  لەبەرئەوەبوو  عەبدوڵای کوڕی عەباسی نارد بۆ ڕێنمایی کردنیان، وە عەبدوڵا  توانی لە کۆی( ۹۰۰۰ ) کەس  ۰۰۰) کەسیان لەهەڵەکانیان ئاگاداربکاتەوەو بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان وگەڕانەوە بۆسەر ڕێگای ڕاست.

 هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیان کرد بۆ نمونەیەکی زیندو لەم ڕۆژگارەی ئیمڕۆی خۆماندا هەروەکو بانگەوازەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیەکان بەناوی دینەوە وەچارەسەرکردنی ڕیشەیی بۆ فکرە توندوتیژەکان و هەروەها ووشکردنی ڕیشەی کوشتن و بڕین بەناوی دینەوە وشەرعاندنی ڕەفتارە دور لەدینەکانیان بەناوی ئیسلامەوە  تا ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە بو چارەسەرکردنی بنەما فکریەکانی جوڵانەوە توندڕەوەکان. لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە، بۆ ئەوەی بگەینە ڕێگە چارەیەک . چونکە توندڕەوەکان توشی جۆرێک لەنەخۆشی فکری بوون لە ژیری و دەرونیاندا ، ئەگەر پێش هەر جەنگێک لەگەڵیاندا گفتوگۆنەکرێت ئەوا بەهەموو شێوەیەک  میلەتەکەمان لە هەردوو سەرەوە توشی زیان دەبێت .

هەروەها سەماحەتی مەرجیع دەعوەتەکەی دوبارەکردەوە بۆ برایانی ئەهلی سوننەت وەداوای لێکردن ئەو دەرگایانەی ئیجتهاد کەلەدێرین زەمانەوە دایانخستوە لە سەردەمی ئیمامەکانی دروست بوونی مەزهەبەکانەوە بیکەنەوە لەڕوی ئەوکەسانەدا توانای ئیجتهادیان هەیە بۆئەوەی بازنەی فەتوا هەلەق و مەلەقەکانی ئەم زەمانە تەنگ بکاتەوە .بۆئەوەی فەتوادان تەنهاکەسانێک پێی هەڵسن کەتوانای رانستی و ئەخلاقیان هەیە. وە ئەو دوو مەرجە لای ئێمە سەرەکیە دەبێت موفتیەکان توانای زانستی و عەدالەتیان هەبێت یانی دەبێت خاوەنی ڕەوشتی بەرزبن .

هەروەها لەبارەی ڕۆڵی مەرجەعیەتی دینیەوە بەڕێزیان دوپاتی کردەوە کەدەبێت مەرجیع پێداگربێت لە بارەی پاراستنی یەکپارچەیی نیشتمان و پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان. وڕێنمایی بکەن بۆچاکەکان کە بنەمای پێکەوەژیان دەپارێزن لەکۆمەڵگەدا، وە ڕونکردنەوەی ڕۆحی هەستی هاوڵاتی بوون لەناو تاکەکانی میلەتدا، هەروەکو دەبینین ئەوڕۆحە لەنێوان خەڵکی ووڵاتەکەماندا هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە بروبۆچون و زمان و میلیەتی جیاوازیان هەیە،بەزۆری دەیبینیت لە هەڵوێست و بۆنە نیشتمانی و  کێشەکاندا کە ڕوبەڕوی میلەتەکەمان دەبێتەوە.

 هەروەها بەڕێزیان پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کەدەبێت مەرجعیەت هەست بە لێپرسراویەتەکەی بکات بەرامبەر بەنیشتمان و هاووڵاتیان، بەڵام نابێت مەرجەعیەت لە بواری سیاسیدا  خۆی تێکەڵ بکات. چونکە سیاسەت بەهیچ شێوەیەک بەشێک لەکاری مەرجیع نییە.

هەربەوشێوەیە دەبێت مەرجیع کاتێک تێکەڵی سیاسەت ببێت، پارێزگاری لەسەرو سامانی میلەت بکات ، لەبەرامبەر ئەو ڕوداوە هەستیارانەی کە لە ووڵاتدا کێشەدروست دەکەن وەکو دروستبوونی داعش و هاوشێوەکانی لەعێراقدا، ئەوەبۆچوونی بەڕێزیانە بۆکاراکردنی ئەرکی مەرجیع لەڕوداوە هاوشێوەکانی ئەم ڕۆژگارەی ئێمەدا.

هەروها سەماحەتی بەرێز یەعقوبی نیگەرانی خۆیی دەربڕی بۆ هەوڵی هەندێک کەس و گروپ بۆ لێکترازانی نێوان ئیسلام و مەدەنیەت وە هەوڵەکانیان لەوەدا چڕکردۆتەوە کە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و حکومەتێکی مدەنی دور لە ئیسلام  لە بەرامبەر حکومەتێکدا ڕاست بکەنەوە کە یاساو ڕێساکانی لە دینی پیرۆزی ئیسلامەوە درەختەکانی ئاودرابێت. لەدرێژەی ووتەکانیدا جەنابی مەرجیع ڕونی کردەوە لەڕاستیدا دینی پیرۆزی ئیسلام  دامەزرێنەری مەدەنیەتە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا و سەروەری دامەزراندنی مەدەنیەت و شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە بەگشتی بەدرێژایی ئەو چەندین سەدەیەی کە ئیسلام وەکو دینێکی پێرۆز ناسراوە. ئەوکەسانەی دەگەڕێن لەناو مێژوی عەرەبدا دەبینن پێش ئیسلام عەرەب کۆمەڵە خەڵکێکی بیابان نشین بوون و هەمیشە لەناوخۆیاندا شەڕیان بووە ، بەهۆی دینی پیرۆزی ئیسلامەوە بوون بەدەوڵەت و مەدەنی بوون شارستانیەتیان هەبووە لە هەموو ڕویەکەوە ،هەروەها ڕۆشنبیری و شارستانیەتیان ئەوەندە پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە بون بە پێشڕەوی شارستانیەتی مرۆڤایەتی .

هەروەها بەڕێزیان ئاوڕی لەوەدایەوە کە زۆربەی بنەما مرۆڤایەتیەکان کەئەمڕۆ ڕێزی لێ دەگیرێت و عەرەب شانازی پێوەدەکەن دەبینیت ڕیشەکانی لە دینی ئیسلامدایە ،وە ئەگەر دەبینیت موسوڵمانان لە ڕەوتی مرۆڤایەتی و  شارستانیەت دواکەوتوون ئەوە دەبێت بزانیت دورکەوتنەوەیانە لە بنەما پیرۆزەکانی ئیسلام. هەروەها ئەوەیشی پشت ڕاست کردەوە ئەوانەی باوەڕیان بەو بنەمایە هەیە کە دینی ئیسلام دینێکی تەواوکەرە لە بوارەکانی بیناسازی و  عیمارەت دروستکردن و ڕزگاری ئادەمیزادەکان و ڕزگاری وڵاتەکان و شارستانیتەکانە ئەوە باوەڕیان بە نەزەریەی  گشتی و بەرفراوانی تەواکەری یەکتری  هەیە .

لەکۆتای چاوپێکەوتنەکەدا میوانەبەڕێزەکەی سەماحەتی مەرجع بەدڵێکی فراوانەوە سوپاس و ستایشی بەڕێزیانی کرد بۆ ڕوونکردنەوەکانی بەڕێزیان .