اساس لحرکە الرسالیە لسید المرجع
اساس لحرکە الرسالیە لسید المرجع .
بنەمای گشتی جوڵانەوەی پەیامی مەرجەعیەتی سەماحەتی شێخی یەعقوبی .
بزوتنەوە و جوڵانەوەی سەماحەتی شێخی یەعقوبی لەسەر چەند بنەمایەک ڕاوەستاوە کە لەکتێب و ووتارەکانیدا ئاماژەیان بۆ دەکات بەکورتی ئاماژە بۆ گرنگترینەکانیان دەکەین.
1. ئیخلاس ویەک دڵی بۆ خوای گەورەی میهرەبان ئامانج بێت لە هەموو جوڵانەوەیەکدا ئەوە بنەمای سەرکەوتنە لە هەر کارێکدا کە ئامانجی تەنها ڕەزامەندی خوای گەورە بێت .
2. گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه واله)و بۆ لای ئیمامە مەعسومەکانی ئەهل بەیت ( سڵاوی خودایان لێبێت ) وە پشتبەستن بە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەری خودا وەکو سەرچاوەیەک بۆ یاسادانان و ڕەوشتی بەرز بۆ سەرکردایەتی ژیان.
3. ڕێزلێنان لە مرۆڤ وە دانانی بە بەرزترین بەها و بەکارگرتنی هەمووشتێک بۆ خۆشبەخت کردنی و پاراستنی کەرامەت و پێشکەوتنی ژیان.
4. یەکێتی و یەکرڕزی وفرە ڕەنگی لە بەڕێوە بردندا و دابەشکردنی ڕۆڵەکاندا وە دورکەوتنەوە لە دوبەرەکی و بەربەرەکانێ چونکە دوبەرەکی دەبێتە هۆی پارچە پارچە بوون .
5. وردبینی لە هەڵبژاردنی سەرکردایەتی ئۆمەتدا بەپێی هەندێک یاسای وورد چونکە سەرکردایەتی و ئیمامەتی ئۆمەت گرنگترین پۆستە کە هەموو ئۆمەت لە دەوری کۆدەبنەوە .
6. پاک کردنەوەی نەفس و جوانکردنی بە ڕەوشتەجوانەکان دڵەکان پاک دەکاتەوە تا خودای گەورە دڵێکی پاک و سالم دێنێت .
7. ڕزگارکردنی میلەت لە نەزانین و جەهل و دواکەوتن و بەدگومانی و دروستکردنی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ودینداری لە کۆمەڵگەدا.
8. پێناسەکردنی ئیسلامی ڕاستەقینە وڕونکردنەوەی گەورەیی پرۆگرامەکەی و تێگەیاندنی خەڵک و هاندانیان بۆ شوێنکەوتنی، هەروەها ڕونکردنەوەی خاڵەلاوازەکانی شارستانیەتی ماددی و کەمتوانایی دەستورەکانی لە ڕێکخستنی و گەیاندنی گۆمەڵگە بە پلەبەرزەکانی خۆشبەختی .
9. ڕێکوپێکی لەکارەکان و ووردەکاری لە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیدا وەکو پورەی هەنگ هەرکەس بە شێوەیەکی دروست کاری خۆی بکات .
10. بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و داخزان و خۆپەرەستی و سواربونی مافەکانی میلەت لەلایەن کەسانێکی تایبەتەوە بە بێ ئەوەی مافیان لەوەدا هەبێت،هەروەها هاوکاری و پشتیوانیکردنی هەموو ستەملێکراوان لە هەموو ڕێگەیەکی حەڵاڵەوە .
ژمارەیەک لە پیاوچاکان و ڕۆشنبیران و شارەزایان لە ژیانی سەماحەتی شێخی یەعقوبیداکە ئاشنایی نزیکیان هەیە لە ژیان و مەرجعیەت و پرۆژەکانی بەڕێزیان کتێبێکیان نوسیوە لەسەر هەموو ئەو زانیاریانەی هەیانە بەناوی (الشيخ محمد اليعقوبي من الذات الى المجتمع)هەروەها
(الشيخ محمد اليعقوبي من الذات الى المجتمع) هەروەها نظرية إعداد البديل) و (اليعقوبي قائداً) وە هتد... .