لێپرسراویەتی ئێمە لەجیهانی ئیسلامدا ولەبەرامبەر ڕاپەڕینەکەی ئیمامی حوسەین دا(عليه السلام)
بەناوی خودای تاک و تەنها
لێپرسراویەتی ئێمە لەجیهانی ئیسلامدا ولەبەرامبەر ڕاپەڕینەکەی ئیمامی حوسەین دا(عليه السلام).
لێپرسراوی هەر موسوڵمانێک لەبەرامبەر فیداکاریەکانی ئیمای حوسەیندا تابەت نییە تەنها بە شیعەکانەوە یان تەنها بەمووسوڵمانەنەوە بەڵو تابەتە بە هەموو مرۆڤایەتی یەوە ،وە ئەوە تەنها قسەی ئێمە نییە بەڵکو ڕاستی یەکە و زۆر لە ڕۆشنبیران و ئەدیبەکان و گەورە پیاوانی دنیا لە هەموو گۆشەوکەنارێکەوە ئاماژەیان پێ کردوە. بەزمانەجیاوازەکان و ووتەو شیعرو لێدوانەکانیان شایەت حاڵی ئەو ڕاستیەن. ئەوڕاستیە اری سەرشانی ئێمە و ئەوکەسانەی کەلەبارەی ئیمامی حوسەینەوە زانیاریان هەیە قورستر دەکات ،چونکە هەمووان لێپرسراوی لە بەردم گەیاندنی زانیاریەکانی ئەو قوتابخانەیە بە میلەتەکانی جیهان کە بە زمانە جیاوازەکان قسەدەکەن و لە جێگە جیاوازەکانی زەویدا ژیان بەسەردەبەن. وە ئەگەر نەمانتوانی ئەو ئەرکە بەجێگەی خۆی بگەیەنین لە هەموو بەشەکانی زەویدا چ لە جێگە وون بووەکانی ئەفەریقادا بێت یان لە جەنگەلی ئامازۆن بێت یان لە خۆرهەڵات یان خۆڕاوای زەویدابێت . لە ڕۆژی دوایدا ئو ملەتانەی دنیا دتوانن شکاتمان لێ بکەن، ئەوکاتە دەڵێن خودای گەورە مافی ئێمە لەوانە بسێنە کە ئێمەیان بێ بەش کردوە لە ناسینی حوسەین و ڕاپەڕینە پڕشکۆکەی. چونکە ئەوانە نەیانتوان بە زمانێک ئێمە لێی تێدەگەین حوسەین وڕاپەڕینەکەیمان پێبناسێنن،تا ئێمەش لە بەرەکاتەکانی بەهرەمەند ببین. مەگەرلە وەسفەکانی ئیمامی حوسەیندا نەهاتوە دەڵێت : (مصباح الهدى وسفينة النجاة) حوسەین چڕای ڕوناکی هیدایەتەو کەشتی ڕزگار بوونە ، کەواتە دەبێت ڕوناکیەکەی بگەیەنرێتە لای ئەوکەسانەی دەیانەوێت هیدایەت وەربگرن و سواری کەشتی ڕزگاری ببن. بەتایبەتی ئەوانەی کە لە گوناهکردن و فیتنە و تاریکی دا نوقم بوون، نابێت هیچ کەسێک لەو هیدایەتە گەورەیە بەجێ بمێنێت،
ئەوکاتە ئەومیلەتانە دەڵێن ئێمە دەمانبینی ئێوە دەگریان و سینەزەنیتان دەکرد وکۆڕی شین و گریانتان دەگرت بەڵام ئێمە نەماندەتوانی تێبگەین ئەو گریان و ناڕەحەتی و لەخۆدانە بۆچی دەبێت . وە ئەوکۆبوونەوە ملیۆنیانە بۆچی دەبێت لە زۆر لەجێگەکانی دونیادا کۆدەبوونەوە بەو ژمارە زۆرانە وە ئێوە فەلسەفەی ئەوکارانەتان بۆ ئێمە ڕونەکردەوە بەشێوەیەک کە ئێمە بتواین لێتان تێبگەین و ڕونتان نەکردەوە بۆ ئێمە کە ڕیوایەتەکان باسی پاداشتی گریان دەکەن بۆ حوسەین و هاوەڵە بەوەفاکانی ، بەڕاستی ئەوانەی ناکەونەشوێن ئیمامی حوسەین و پەیڕەوی لە ڕێنمیاییەکانی ناکەن و لە کۆڕەکانی ماتەمیدا ناگرین. ئێمەی نەمانتوانیوە بەزمانی خۆیان ئەو قوتابخانەیەیان پێبناسێنین، وە نەمانتوانیوە بەزمانێکی ڕاسا ئامانجە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەرە نەفسیەکان و سیاسەتە ڕاستەکانیان بۆ ڕونکەینەوە تا بتوانن پەی بەرن بە بەرەکەتی ئەو گیانە.
ڕژێمە زۆردارە تاغوتەکان دەیانزانی کاردانەوەی شوێنکەوتنی ئیمام حوسەین و بەرزڕاگرتنی شیوەن بۆ ستەملێکراوی ئیمام چ کاردانەوەیەکی هەیە لەبەر ئەوە بەزۆری ئاگرو ئاسن قەدەغەیان کردوە ، هەروەکو ڕژێمی سوڵتەگەر ڕێگەیان دەگرت لە گریانی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا سڵاوی خودای لێبێت ،بۆ باوکی حەزرەتی عەلی ناچار کرد ژورێکی تایبەت بۆ گریانی حەزرەتی فاتیمە دروست بکات،
تابەویستی خۆی بگریەت بۆ مردنی پێغەمبەری خودا ، بەڵام کاتێک مینبەرەکانی حوسەینی گەیشتۆتە ئەورووپا و ڕونیدەکاتەوە کە هۆکارەکانی دەرچوونی ئیمامی حوسەین لە ڕوبەڕووی یەزید دا بۆ چی بووە و ڕونیدەکەنەوە کە یەزید بەهیچ شێوەیەک پایەبەند نەبووە بە پایە بەرزەکانی ڕەوشتی موسوڵمانەوە و پیاوێکی شەراب خۆری گەنەکار بووە لەڕووی تەنانەتەوە ڕەوشتەوە و کەسێکی مەیمون باز بووە حەزی لە بێبەندوباری بووە ،ئەوان بە کێشەی نارانن و بەئازادی تاکەکەسی دەزانن وپێیان وابووە دەرچونەکەی ئیمامی حوسەین لەجێگەی خۆیدا نەبووە و پێویستی بەو هەموو فیداکاریە نەبووە خۆی و خێزان و کوڕو برازاو یارەکانی بکاتە قوربانی. و باشترین بەدەکانی خودا لەوکاتەدا بەشێوەی ئەسیر بگیرێن.
بەڵام ئەگەر قسەکانی ئیمامی حوسەین لە داڕشتنێکی تازەدا دابڕێژین بەپێی ڕۆشنبیری چینەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، دەبێت بڵێین یەزید ماڵ و سەروەتی میلەتی موسوڵمانانی دزیبوو وە هەموو لاینەکانی لەمافە کۆمەڵایەتیەکان بێبەش کردبوو، وە هەرئەویەزیدە کارکردنی بەو دەستوری کە خەڵک لەسەری ڕازیبوون و پێیان خۆشبوو حوکمڕانیان بەسەردا بکرێت ڕاگرتبوو.
امات السنه و احيا البدعة و حرم حلال الله واحل حرام الله ) سوننەتەکانی پێغەمبەری مراندبوو و لەێگەیاندا کاری بە بیدعەکان دەکرد وحەرامەکانی حەڵاڵ دەکرد و حەڵاڵەکانی بەحەرام دەزانی ، زیادەڕەوی دەکرد بەسەر قورئان و سوننەتدا کە ئەودوانە هەردووکیان دەستور بوون بۆ موسوڵمانان.
وەهەرئەویەزیدە مافەکانی مرۆڤی پێشێل دەکرد و خەڵکی بێ هۆکار زیندانی دەکردو بە هۆی بچوکترین هەڵەوە خەڵکی دەکوشت چونکە حوکم ڕەوایەکی ستەمکار و زاڵم بووە بەسەر میلەتەوە . چونکە بەدەنگی خەڵک نەهاتبوو وە لەسەرووی ویستی خەڵکەوە حکومەتی گرتبوو بە دەستەوە، وحکومەتێکی ستەمکاری پێکهێنابوو، هەروەها شۆڕشکردن لەبەرامبەر حکومەتی ستەمکاردا مافی هەموو گەلێکە و ئیمامی حوسەینیش وەکو هەر ڕابەرێک کە بەرگری لەچینی هەژاران بکات داوای مافە زەوت کراوەکانی میلەتی دەکرد.
کەواتەبەجیهانی کردنی ڕاپەڕینی ئیمامی حوسەین شتێک نییە ئێمە فەخری بفرۆشین بەسەر میلەتەکانی تردا وە وابزانین کە شتێکمان پێشکەش ئیمامی حوسەین کردوە ،یان بەوشێوەیەی لایقیەتی مەدح و سەنامان کردووە، بڵکو ئەوە ئەرکی سرشانی ئێمەیە بەوشێوەیەی پێویستە دەبێت بانگەوازی ووڵاتان و میلەتەکانی جیهان بکەین بە ڕۆشنبیری تایبەت بەخۆیان و بە ئەوزمانەی لێی تێ دەگەن، ئەوکاتە دەبینیت چۆن خەڵک باوەش دەکەنەوە بۆ فیداکاریەکانی ئیمام هەرلەبەرئەوەیە دەڵێن : ان الحسين (عليه السلام) اوسع سفن النجاة. حوسەین گەرەترین کەشتی نەجاتە .
وە هەر ئەو لێپرسراویەتیە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕەوشتی قوتابخانەی حوسەینی هانمان دەدات کە جۆرەکانی بانگەواز بەکاربهێنین وە هەموو تواناکانمان کۆبکەینەوە، بۆ بەئامانج گەیاندنی پرۆژەی ئاشناکردنی گەلان بە ئیمامی حوسەین.وەهەرجۆرە تەمەڵیەک بکەین لەکۆتایدا خوای گەورە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکات، هەروەها شێوەی لێپرسینەوەکە سەخت دەبێت ئەگەر ئێمە کارێک بکەین شێوەی بانگەواز بۆ ئیمامی حوسەین ناشیرین بکەین چونکە نادروستی ڕەفتاری ئێمە دەبێتە کۆسپ لە ڕێگەی وەرگرتنی شۆڕشی حوسەینی دا، کەواتە نابێت بە گوفتار و ڕەفتاری ناشایستما ببینە کۆسپی ئیمانی گەلان.وەکو هەندێک لە خەڵک کەبەناوی دینەوە قسە دەکەن و هیچ ڕەفتارێکیان دینی نییە قسەوڕەفتاری ئەوانە تەنها دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی خەڵک لە دین، ئەوکاتە لێپرسینەوەی خوای گەورە زۆر سەخت دەبێت و میلەتەکانی دنیاش لەلای خوای گەورە شکاتمان لێ دەکەن لەبەر ئەوەی ئێمە بوینە بەربەست لە ڕێگەی ئیمانهێنانی ئەو میلەتانەدا بە ئیسلام و بە ئیمامی حوسەین.چونکە ئێمە بوینە هۆکاری ئەوەی لەوهەموو ئەونیعمەتانە بێ بەهرەمان کردن ،
ئایا هەموو ساڵێک مناڵەکانمان زانکۆکانی زمان تەواوناکەن وتوانای قسەکردنیان هەیە بە زمانە جۆراوجۆرەکان بدوێن وە لە هیچ جێگەیەک دانامەزرین تەنانەت لە جێگەیەکیشدا دور لە زانینەکانی خۆیشی دانامەزرێنرێت، دەبێت بۆچی ئێمە نائومێدیان بکەین ، بابێین سوپایەکی ئەلەکترۆنیان پێ دروست بکەین و دەنگی ئیمامی حوسەینیان پێ بگەیەنینە هەموو گۆشەیەکی سەرزەوی ، ئێمە لەسەرمان پێویستە خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەو لێپرسراویەتە لەڕوی کارو فکر و ڕەوشتەوە دەست بە بانگەوازبکەین بۆ ڕونکردنوەو ناساندنی شۆڕشی ئیمامی حوسەین بە هەموو گەلانی دنیا . ئەبو سڵتی هەرەوی دەگێڕێتەوە : قال (سمعت ابا الحسن علي بن موسى الرضا (عليه السلام) يقول: رحم الله عبدا احيا امرنا، فقلت له : كيف يحيى امركم، قال يتعلم علومنا ويعلّمها الناس فان الناس لو علموا محاسن كلامنا لاتبعونا) .
گوێم لێبوو ئیمامی ڕەزا دەیوت : ڕەحمەتی خودا لەکەسێک بێت بانگەوازەکەی ئێمە زیندو بکاتەوە، ووتم : چۆن بانگەوازتان زیندوو دەبێتەوە ؟ ووتی : کەسێک زانستەکانی ئێمە بخوێنێت و وەریبگرێت و باسی بکات بۆ خەڵک ، چونکە ئەگەر خەڵک قسەچاکەکانمان ببیستن دوامان دەکەون .
لێرەدا چەندین خاڵی گرنگ هەیە :
1. زیندوکردنەوەی بانگەوازەکەیان(عليهم السلام) دەبێتە هۆی بارینی ڕەحمەتی خوای گەورە کە هەموومان پێویستمان بە نیعمەتەکانی هەیە ، تەنها ئەوە ناگەیەنێت مەراسیمەکان زیندو بکرێنەوەبەڵکو مەراسیمەکان ڕێگەیەکن بۆ گەیاندنی ناوەرۆکی پەیامەکە، تابگاتە دەستی خەڵک.
2. پێویست دەکات ئێمەی بانگەواز خواز خۆمان پڕ بکەین لە زانین و زانیاری بە زانینەکانی ئەهل بەیت هەروەهابەڕەوشت بین بەوڕەوشتە بەرزانەی کە ئەوان هەیانبووە، هەروەها دەبێت ژیان نامەیان جوان بزانینوبەهرەیان لێ وەرگرین.
3. ئەگەر ئێمە بەجوانی و بەبێ تێکەڵ کردن قسەکانی ئەهل بەیت،بگەیەنین بە خەڵک ئەوا خەڵک دوای قسەکانیان دەکەون، ۲
4. پەیامەکەی ئەهل بەیت جیهانیە و تایبەت نی یە بە شیعە یان سونیەوە یان تەنیا پەیام بێت بۆ موسوڵمانان ،بەڵکو هەر ئەو پەیامە جیهانیەیە کە پێغەمبەری خوا هێنابویەتی بۆ هەموو مرۆڤایەتی هەروەکو قورئانی پیرۆز دەڵێت : وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} [الأنبياء : 107] { لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا} [الفرقان : 1]
پێغەمبەری خوا ڕەحمەتە بۆ هەموو جیهان ، بانگەوازەکەی بۆ ئاگادارکردنەوەی هەموو ودنیایە .
وە ئێمە دان بەوەدا دەنێین کاتێک زیارەتی ئیمامی حوسەین ودەکەین و دەڵێین تۆ هەموو تواناکانت خستەگەر بۆ ڕزگار کردنی بەندەکان لە جەهل و نەزانین و سەرگەردانی .
لە وتەکانی سەماحەتی مەرجع یەعقوبی لەگەڵ مامۆستا و قوتابیەکانی قوتابخانەی الابراری ئایینی لە شاری نەجەفی پیرۆز ڕۆژی سێ شەممە 23/ذح/1439 بەرامبە 4/9/2018.
سەرچاوەی حەدیسەکان
- عيون اخبار الرضا : 1/275 باب 28ح 69، معاني الاخبار : 180
- مفاتيح الجنان : 773 زيارة الاربعين